Loading...
عێراقکوردستان

نەورۆز لە نەجەف کۆتایى بە ئامادەکارییەکانى هێنا بۆ یارییەکەى بەرامبەر قاسم

وەلى کەریم: پێویستە ئاگادارى تیپى بەرامبەر بین

Yariga App

یاریگا –

دواى شکستەکەیان بەرامبەر تەڵەبە لە یاریى ڕابردوو، نەورۆز لە نەجەف بۆ یارییەکەى بەرامبەر قاسم کۆتایى بە ئامادەکارییەکانى هێنا.

لە گەڕى 13ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، یەک شەممە (18ـى کانوونى دووەمى 2026) کاتژمێر 3ـى ئێوارە نەورۆز لە یاریگاى نەجەف رووبەڕووى قاسم دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە نەورۆز تواناى ئەحمەد عیساى نایجیرى بۆ دەگەڕێتەوە دواى ئەوەى لە یاریى ڕابردوو بە هۆى کارتى سوورەوە بەشدارى نەکرد، راهێنەرى تیپەکەش دەڵێت بە بەهێزیەوە چوینە نێو بازاڕى گواستنەوە و توانیمان گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکى ئاستبەرز واژۆ بکەین.

وەلى کەریم، راهێنەرى سوور پۆشەکانى سلێمانى دەربارەى ئامادەکارییان بۆ یارییەکە لە کۆنگرەى رۆژنامەوانى پێش یارییەکە ڕایگەیاند:

دەسپێکى وەرزى نوێ تیپەکە باش دەستى پێنەکرد، بەڵام لەم یارییانەى کۆتایى توانیمان ئەنجامى باش بە دەست بهێنین، قاسم بە بارودۆخێکى خراپ تێپەڕى بەڵام ئێستا جیاوازە و پیویستە زۆر ئاگادارییان بین، بە بە هێزیەوە چووبنە نێو بازارى گواستنەوەى یاریزانان و چەند گرێبەستێکى باشمان واژۆکرد، بۆیە ئامانجى ئێمە لەم یارییە وەرگرتنى سێ خاڵى یارییەکەیە بۆ ئەوەى لە ناوچەى مەترسیدار دوور بکەوەینەوە.

نەورۆز لە ڕووى ریزبەندییەوە لە دۆخیکى خراپدایە و بە 10 خاڵ لە ریزبەندى 17ـى خولەکە دێت، یاریى داهاتووش لە بەغدا رووبەڕووى کەرخ دەبێنەوە، قاسم لە کۆى 12 یاریى تەنها یەک خاڵى هەیە و لە ریزبەندى 20ـەم و کۆتایى خولى ئەستیرەکانى عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button