
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا رایسینگ سانتاندێر لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر رایسینگ سانتاندێر لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

شەوی رابردوو لە ئەنجامێكی چاوەڕواننەكراودا ئالباسێتێ كە لە ریزی یانە پلە دووەكانی ئیسپانیا یاریی دەكات، لە ریال مەدریدی بردەوە و یانە شاهانەكەی لە قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا كردە دەرەوە.
رایسینگ سانتاندێر لە پێشەنگی ریزبەندی خولی پلە دووەكانی ئیسپانیا دێت و لە قۆناخی پێشوو بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ڤیاڕیاڵی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.
لە بەرامبەردا بارسێلۆنا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە گوادالاخارای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
رایسینگ سانتاندێر بە بێ ئاسێر ڤیالیێری رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
بارسێلۆنا بە بێ كریستێنسن و گاڤی رووبەرووی رایسینگ سانتاندێر دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی رایسینگ سانتاندێر
ئیزكیتا
مانتێلا، رامۆن، گۆنزالێز، سالیناس
گێی، پوێرتا
سانگالی، كانالێس، ڤیسێنتی
مارتن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كاسادۆ، ئاراوخۆ، جێرارد مارتن، تۆرێنتس
پێدری، بێرناڵ
روونی بەرداخچی، ئۆلمۆ، راشفۆرد
لیڤاندۆڤسكی



