یونس مەحمود و عەدنان درجال گەیشتنە جەنگی دەستەویەخە
جەنگەکە گەیشتە لووتکە

یاریگا –
ململانێی دەسەڵات لە نێو یەکێتیی تۆپی پێی عێراق گەیشتووته لووتکە دووبهره دروستبووه و پلان دژی یهكتر دادهرێژن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، وەک ناوبژیوان فیکەی كۆتایی لێدا وادهی ههڵبژاردنهكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی دیاریكرد لە کاتێکدا بەرەی ئۆپۆزیسیۆن ئامادەکارییان بۆ لابردنی عەدنان دەرجاڵ دەکرد، گۆڕانکارییەکی گەورە روویدا و تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم دۆسیەیەدا وردەکاریی پلانەکان، هەڵوێستی هەردوو بەرە ئاشكرا دهكات.
پلانی ئۆپۆزیسیۆن؛ “پاککردنەوە” و ئامادەکردنی یونس مەحمود
بەپێی زانیارییەکان، بەرەی ئۆپۆزیسیۆن كه یونس مهحمود سهركردایهتی دهكات و ژمارهیان له ههشت ئهندام زیاتره، پلانیان دانابوو لە کۆبوونەوەی 12ـی مانگ، دەسەڵاتەکانی سەرۆک سڕ بکەن و جۆرێک لە کودەتا بەسەر درجاڵ بکەن.
گۆڤهند مهلا عهبدولخالق كه لهبهرهی یونس مهحموده بە راشکاوی لهكهناڵی نههرهین رایگەیاند، بە تەواوی پشتیوانی لە یونس مەحمود دەکەن بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە لە شوێنی عەدنان دەرجاڵ.
کۆڤەند گوتی،
یونس مەحمود سەرکردەیەکی راستەقینەیە و لەم چوار ساڵەدا لە رووی کارگێڕییەوە پێگەیشتووە، من یەکەم کەس بووم کە باوەڕم بە سەرۆکایەتیی ئەو هەبووه.
کۆڤەند بە راشکاوی گوتی،
“یەکێتیی تۆپی پێی عێراق داهاتووی لەژێر هەر بارودۆخێکدا بێت بە سەرکردایەتیی ئێمە دەبێت، هێشتا لەسەر قسەکەی خۆمم، فیدراسیۆن پاک دەکەینەوە.
ئەم بەرەیە پڕۆژەیەکی نووسراویان ئامادە کردووە کە بە وتەی خۆیان هەموو عێراق دەگرێتەوە و کارێکی ستراتیژییە نەک دروشمی بریقەدار.
رەخنەکان تەنیا لەسەر کورسی نەبوون، بەڵکو لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی خولەکەش بوون کۆڤەند گوتی،
ئایا مەعقولە لە ناوەڕاستی وەرزدا فشار بخرێتە سەر خولەکه و نەبوونی یانەی عێراقی لە پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا کارەساتە، خولی عێراق لە رووی رێکخستنەوە زۆر لە دواوەیە بە بەراورد بە ئوردن و ئێران.
“یونس پێگەیشتووە و ئێمە فیدراسیۆن پاک دەکەینەوە، هەرکەسیش سوکایەتی پێبکات دهدهینه دادگا.”
ریمۆنتادای درجاڵ بە چەکی فیفا
لە کاتێکدا نەیارەکانی سەرقاڵی کۆکردنەوەی دەنگ بوون، عەدنان درجاڵ بە بێدەنگی و بە هێزی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی، یارییەکەی پێچەوانە کردەوە.بە نووسراوێکی فەرمی نەخشەڕێگای خۆی سەپاند، کە هەموو پلانەکانی ئهوانهی دژی ئهون پووچەڵ کردەوە:
فیفا بڕیاریدا هەڵبژاردن دەبێت لە 23ـی ئایاری ئهمساڵ بكرێت دەبێت هەردوو لیژنەی (هەڵبژاردن و ئیستیئناف) هەڵبژێردرێنەوە و دەرگای خۆپاڵاوتن جارێکی تر بکرێتەوە، واتە هەموو رێکارەکان لە خاڵی سفرەوە دەستپێدەکەنەوە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، عەدنان درجاڵ پەیامێکی ناڕاستەوخۆی نارد و گوتی،
“ئاگرەکە هەمووان دەسوتێنێت و خەونی عێراق بۆ مۆندیال لەناو دەچێت”
ئەو کات کەس تێنەگەیشت مەبەستی چییە تاوهكو نامەکەی فیفا گەیشت، دەرکەوت درجاڵ بە هێزی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان یاری دەکات، لە کاتێکدا بەرامبەرەکانی بەهۆی لاوازی لە تێگەیشتن لە یاساکانی فیفا، هەنگاوێک لە دواوە بوون.
بهرهی نارازی لهبهردهم دووریانێكن
ئهو ئهندامانهی دژی درجال وهستاونهتهوه دەیانویست یونس مەحمود بکەنە سەرۆک لەبەردەم دوو بژاردەی تاڵدان:
1.بژاردەی یەکەم: پەسەندکردنی نەخشەڕێگاکەی فیفا؛ کە ئەمە مانای شکستە بۆ پلانەکانیان و مانەوەی درجاڵە له پۆستهكهی.
2.بژاردەی دووەم: رەتکردنەوەی نەخشەڕێگاکە؛ کە ئەمە واتای سڕکردنی تۆپی پێی عێراق و لەدەستچوونی خەونی گەیشتن بە مۆندیال دەگەیەنێت.
ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیار بوو 12ـی مانگ بکرێت بۆ لێدان لە درجاڵ، ئێستا ناوەڕۆکەکەی بە زۆر گۆڕدراوە، بەپێی نووسراوهكهی فیفا، لەو کۆبوونەوەیەدا تەنیا دەبێت بڕیار لەسەر پەسەندکردنی نەخشەڕێگاکەی فیفا بدرێت، نەک سڕکردنی دەسەڵاتی سەرۆک، ئەمەش سەرکەوتنێکی تاکتیکیی گەورەیە بۆ درجاڵ.



