Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد لەم مانگەدا کۆبوونەتەوە بۆ قسەکردن لەسەر بابەتی گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد و سەرچاوەیەکیش وردەکارییەکەی ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بین جەیکوبسی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی، بارسا دەیەوێ بە هەمیشەیی راشفورد بگوازێتەوە بۆ زیزەکانی کە ئێستا بەخواستن لەو یانە کاتالوونیەیە.

رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی زانیوە کە بارسا نایەوێ بڕی مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی کە 30 ملیۆن یۆرۆیە بدات بە مان یونایتد، بەڵکوو بژاردەی دیکەی پەسەندکردووە کە یان لەو بڕە کەمتر دەیەوێت یاخود هێشتنەوەی بۆ دووەم وەرزی بەخواستن بەڵام بە زیادکردنی بڕگەی ناچارکردن تێیدا.

سەبارەت بە خواستی ئەستێرەی ئینگلیزیەکە، جەیکوبس ئاشکرای کردووە کە راشفورد دەیەوێ لە کامپ نو بمێنێتەوە. لەو بارەیەشەوە گفتوگۆی زیاتر پێشبینیکراوە تا کۆتایی وەرزەکە.

ئەستێرە 28 ساڵانەکە لە 26 بەشداریی ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 6 گۆڵ و 9 ئەسێستی بۆ بلاوگرانا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button