Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئەفسانەیەکی دیکەی مانچێستەر یونایتد دەگەڕێتەوە بۆ خزمەتکردنی یانەکەی

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەکانی مانچێستەر یونایتد دۆخی یانەکەیان لەپێشچاو دەگرن و دەگەڕێنەوە بۆ خزمەتکردن، ئەوەش دوای تەنها چەند رۆژێ لە دوورخرانەوەی روبن ئامۆریم لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە.

وابریارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مان یو مایکڵ کاریک وەک شوێنگرەوەی ئامۆریم بناسێنێت و جارێکیتر ئەرکەکەی پێبسپێرێتەوە کە پێشتریش لە ساڵانی رابردوو ئەو پۆستەی وەک راهێنەری کاتی بەڕێوەبردبوو.

تەواو؛ وادەی دەستبەکاربوونی راهێنەری نوێی مانچێستەر ئاشکرا دەکرێت

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سکای سپۆرتس لە زاری وەین روونی بڵاویکردووەتەوە، ئەو گۆڵکارە مێژووییەی یانەکە خواستی خۆی دەربڕیوە هاوشانی کاریک وەک ئەندامێکی دەستەی راهێنەرایەتی کاربکات.

روونی وتوویەتی

هەفتەی رابردوو لەگەڵ کاریک یەکترمان بینی. کەسمان نەماندەزانی ئەمە روودەدات. مایکڵ کەسێکی زۆر زیرەکە. لە ژووری خۆگۆڕین خاوەنی رێزە.

لە پرسیاری ئەوەی ئایا دەچێتەپاڵی بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە، روونی وتبووی

بێگومان دەچم. پێموابێ ئەوە بیرکردنەوەی زۆری ناوێت ئەگەر ئەوە دۆخەکەبێت. بەڵام  پێموایە یانەکە پێویستی بە خەڵکانێکە لە چواردەوری بن جا ئیتر کاریک، فلێچەر یان جۆن ئۆشێ یاخود من. گرنگ کەسێک بێت تۆپی پێ بناسێت، یان رۆی کین. چونکە ئەگەر ئەو خەڵکانەت لە چواردەوربن کە یانەکە دەناسن، کە بایەخ بە یانەکە دەدەن، کەسێک کە تێبگات لەوەی بوونە یاریزانی مانچێستەر یونایتد چییە. پێموایە ئەوەیە کە دەبێ یانەکە بگاتە ئەو جێگەیە.

ئەزموونی کاری راهێنەرایەتی روونی لە ساڵی 2020 دەستیپێکرد لە ریزەکانی دێربی کاونتی. پاشان یانەکانی دیسی یونایتدی ئەمریکی، بێرمینگهام سیتی و دوایین وێستگەشی پلیماوسی وڵاتەکەی بوو لە ساڵی 2024.

بابەتی زیاتر

Back to top button