Loading...
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2025گرنگترین

سەڵاح ریکۆردێکی قورسی لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا تۆمارکرد

ئەفسانەکانی ئەو کیشوەرەی تێپەڕاند

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح سەرکردایەتی میسڕی کرد لە بردنەوەیەکی دیکە لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، ئەمجارە 3-2 لەسەر حیسابی کۆتدیڤوار و هەڵبژاردەکەی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین.

سەڵاح کە لە یارییەکەدا گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد، ریکۆردی مێژووی بەناوی ناوی خۆی کرد و توانی ئەفسانەکانی کیشوەری رەش تێپەڕێنێت.

کاپتنی فیرعەونەکان بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی جامەکە تۆڕی زۆرترین هەڵبژاردەی جیاوز بهەژێنێت کە 11 تیپە.

بەوەش توانی ژمارەکانی ساموێل ئیتۆی کامیرۆن، دیدیە درۆگبای کۆتدیڤوار و ئاندرێ ئایۆی غانا تێپەڕێنێت کە ئەوان گۆڵیان لە 10 هەڵبژاردەی جیاواز تۆمارکردبوو.

ئەگەرچی رەنگە کۆتا وەشان بێت بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا بکات، بەڵام هێشتا دەرفەت لەبەردەم هێرشبەرەکەی میسڕدا ماوە جیاوازییەکە لەگەڵ ئەوانی دیکە زیاتر بکات. بەوپێیە لە پێش یاریی کۆتایی رووبەڕووی سەنیگال دەبنەوە و، بە گەیشتنیشیان بە فیناڵ بەر براوەی نێوان مەغریب و نەیجیریا دەکەون.

ئەستێرە 32 ساڵییەکە کە خەڵاتی باشترینی یارییەکەشی پێدرا، لەم وەشانەی پاڵەوانێتیەکەی مەغریب تا ئێستا چوار گۆڵی تۆمارکردووە. ئەوەش هاوشانی ڤیکتۆر ئۆسیمین و جیاوازی گۆڵێک لە براهیم دیازی پێشەنگی گۆڵکاران.

بابەتی زیاتر

Back to top button