Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاپۆرتا وردەكاری گرێبەستی جواو كانسێلۆ ئاشكرادەكات

دێكۆ كارێكی نایابی كرد

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی وردەكاری پەیوەندیكردنی جواو كانسێلۆ بە بارسێلۆناوە ئاشكرا دەكات.

جواو كانسێلۆ لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتی بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.

پێشتر زۆربەی سەرچاوەكان دووپاتیانكردەوە، جواو كانسێلۆ بەخواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات و یانەكە بۆ گواستنەوەی جواو كانسێلۆ بە خواستن چوار ملیۆن یۆرۆ بە هیلال دەدات. ئینتەر میلان لە هەفتەی رابردووەوە بۆ گواستنەوەی كانسێلۆ لەگەڵ هیلال رێككەوتووە بەڵام یاریزانەكە تەنیابارسێلۆنای دەویست.

خوان لاپۆرتا دەربارەی كانسێلۆ گوتی؛

ئەمڕۆ هەینی جواو كانسێلۆ دەگاتە بارسێلۆنا، پشكنینە پزیشكیەكان دەكات و دواتر دەست بە راهێنانەكان دەكات، ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بڕوات ئەوا بۆ یارییەكانی داهاتووتری بارسا بەردەست دەبێت.

ستایشی دێكۆ دەكەین، ئەمەش سەركەوتنێكی دیكەیە بۆ كارەكانی.

هەمووان دەزانن لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا قورسە گرێبەست واژۆ بكەیت و یاریزان بگوازیتەوە.

كانسێلۆ و بەڕێوەبەری كارەكانی هەوڵێكی زۆریان داوە و دێكۆش كارێكی خەیاڵی كرد.

متمانەم بە هانزی فلیک هەیە و ئەو گرێبەستی كانسێلۆی پەسند كرد و بێگومان دڵخۆش دەبێت، هەمووان بە گرێبەستەكە دڵخۆش دەبین و یاریزانێكی بەسوود دەبێت كە دەتوانێت لە چەند جێگایەكدا یاریی بكات.

كانسێلۆ لەگەڵ بارسێلۆنا 42 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button