Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئاتلێتیک بیلباو V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یاریی قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ئاتلێتیک بیلباو و بارسێلۆنا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیک بیلباو و بارسێلۆنا لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە جەدەی سعوودیە رووبەڕوو ببنەوە.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا وەرزی رابردوو بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا، دوای ئەوەی لە قۆناخی پێش كۆتایی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئاتلێتیک بیلباوی بردەوە و لە یاریی كۆتاییشدا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ریال مەدریدی بردەوە.

ئاتلێتیک بیلباو لەم وەرزەدا ئاستێكی خراپتر بەراورد بە وەرزەكانی دیكە پێشكەش دەكات و بە جۆرێک لە 19 یاریی ئەم وەرزەی لالیگا تەنیا حەفت یاریی بردووەتەوە، سێ یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ گاڤی، كریستێنسن و تێر شتیگن رووبەڕووی بیلباو دەبێتەوە.

بیلباو بە بێ لاپۆرت، پێرشیش، سانادی و پرادۆس رووبەڕووی بارسا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، كوبارسی، جێرارد مارتن، بالدێ

پێدری، ئێریک گارسیا

لامین یامال، لۆپێز، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیک بیلباو

ئونای سیمۆن

ئاریسۆ، ڤیڤیان، پاریدیس، بایرۆ

ڤێسگا، گالاریتا

نیكۆ ویلیامس، سانسێت، ویلیامس

گوروزیتا

بابەتی زیاتر

Back to top button