Loading...
کوردستان

هیچ گۆڵپارێزێک لە گەڕى دەیەمى خولى نایابى کوردستان کلین شیتى نە کردووە

ئامار و داتاتى گەڕى دەیەمى خولى نایابى کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕى دەیەمى خولى نایابى کوردستان رێژەیەکى زؤر گۆڵ تۆمارکرا و هیچ گۆڵپارێزێکیش لەم گەڕە کلین شیتى نەکرد.

لە کۆى شەش یارى گەڕى دەیەمى خولى نایابى کوردستان 16 گۆڵ تۆمارکرا، لە گێمى یەکەم 11 گۆڵ و لە گێمى دووەم 5 گۆڵ تۆمارکراوە، هەمزە عەباس، یاریزانى دەربەندیخان لە خولەکى3 خێراترین گۆڵى ئەم گەڕەى تۆمارکرد بەرامبەر زاخۆ.

زۆرترین رێژەى گۆڵ لە چوار یاریدا تۆمارکرا کە بەم شێوەیە بوو، دەربەندیخان ٢ _ ١ زاخۆ، ئاکرێ 2 _ 1 قەڵادزێ، رزگارى 1 _ 2 هەندرێن، پیشەسازى 2 _ 1 پێشمەرگەى هەولێر، لەم گەڕەشدا هیچ گۆڵپارێزێک کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان نەکرد و سەرجەم گۆأپارێزەکان گۆڵیان لێ تۆمارکراوە، ئەمەش یەکەم جارە لەم وەرزەى خولى نایابى کوردستان ڕوودەدات.

لە گەڕى دەیەمى خولى نایابى کوردستان 37 کارتى رەنگا و رەنگ لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە کە 34 کارتى زەرد و 3 کارتیش سوور بووە، هیچ ىانەیەک لەم گەڕەدا یارى خاوێنى نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button