ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر سیتی نزیکە لە گواستنەوەی یاریزانێکی بارسێلۆنا

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی نزیکە لەوەی نێلسۆن سمیدۆ بەرگریکاری پۆرتوگاڵی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی دیاریۆ سپۆرت بڵاویکردووە ماوەیەکە کارگێری ستیزن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی بلاوگرانا دەست پێکردووە و هەردوولاش تاوەکو رادەیەک لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە گەیشتونەتە رێکەوتن و یانە ئیینگلیزیەکە ئامادەیە بەرامبەر بەدەست هێنانی ئەو یاریزانە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ خەج بکات.

سمیدۆ سەرەتا کە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بەڵام دواتر ئاستی دابەزی و بووە یاریزانی یەدەک.

Back to top button