Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

لیام رۆسینیۆر کێیە؟ راهێنەری نوێی چێڵسی بناسە

زانیاری تەواو لەبارەی شوێنگرەوەی مارێسکا

Yariga App

یاریگا –

لیام رۆسینیۆر تەنیا هەنگاوێک لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی دوورە.

چێڵسی هەینی رابردوو ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری ئیتاڵی لە پۆتستەکەی دوورخستەوە، کە ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە لە 92 یاریی سەرپەرشتی بلوزی کردبوو، 55 بردنەوە، 16 یەکسانبوون و 21 دۆڕانی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە هەبوو.

تۆڕی سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، لیام رۆسینیۆر لەگەڵ چێڵسی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی کانوونی دووەمی 2026 پۆستی راهێنەرایەتی بلوز وەربگرێت.

لیام رۆسینیۆر کێیە؟

لیام جەیمس رۆسینیۆر، لە 9ـی تەمموزی 1984 لە لەندەن لەدایکبووە، کوڕی لیۆری رۆسینیۆر، یاریزان و راهێنەری پێشووی ئینگلتەڕایە.

کاروانی پیشەگەری

لیام رۆسینیۆر لە ئەکادیمیای بریستۆڵ سیتی پێگەیشتووە و وەک بەرگریکاری باڵی راست یاریی کردووە، هاوینی 2002 بۆ تیپی یەکەمی یانەکە بانگهێشتکراوە.

جیا لە بریستۆڵ یاریی بۆ یانەکانی فولهام، توراکوای، رێدینگ، ئیپسویچ تاون، هۆڵ سیتی و بڕایتن کردووە، هاوینی 2018 لە بڕایتن وازی لە یاریکردن هێناوە.

بە درێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 436 یاریی کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە. 11 یاریی بۆ هەڵبژاردەی لاوانی ئینگلتەڕا کردووە و گۆڵێکی کردووە.

کاروانی راهێنەرایەتی

رۆسینیۆر دوای وازهێنانی لە یاریکردن راستەوخۆ لە بڕایتن بووەتە راهێنەری تیپی ژێر 23 ساڵان.

ساڵێک دواتر لە یانەی دێربی کاونتی بووەتە راهێنەری تاکە کەسی، لە 2021 لە هەمان یانە بووەتە یاریدەدەری راهێنەر.

لە 2022 تاوەکو 2024 ئەرکی راهێنەرایەتی هۆڵ سیتی لەئەستۆ گرتووە، لە 78 یاریی سەرپەرشتی یانەکەی کردووە، 27 یاریی بردووەتەوە و 28 یاریی یەکسانبووە و 23 یاریی دۆڕاندووە. تیپەکەی 101 گۆڵی کردووە و 93 گۆڵیان لێکراوە.

سەردەمی درەوشانەوە

لە هاوینی 2024 بووە راهێنەری ستراسبۆرگی فەڕەنسی، تاوەکو ئێستا لە 63 یاریی سەرپەرشتی یانەکەی کردووە و 32 یاریی بردووەتەوە، 14 یاریی یەکسانبووە و 17 یاریی دۆڕاندووە.

ستراسبۆرگی لەم وەرزەی لیگ وەن لە 17 یاریی 7 یاریی بردووەتەوە و 7 یاریی دۆڕاوە و 3 یاریی یەکسانبووە، بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە.

بەهۆی سەرکەوتنەکانی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە، بەرپرسانی بلوز راهێنەرە ئینگلیزییەکە بە باشترین بژاردە بۆ شوێنەکەی ئێنزۆ مارێسکا دەزانن و بڕیاریانداوە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button