ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئاتلێتیکۆ و یوڤێنتوس دوو یاریزان لەگەڵ یەکتری دەگۆڕنەوە

یاریگا
کارگێری هەردوو یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا و یوڤێنتوسی ئیتاڵیا دەیانەوێت گۆڕانکاری بە تۆماس بارتی و دۆگلاس کۆستا بکەن.

رۆژنامەی کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵیا بڵاویکردووە ماوەیەکە کارگێری هەردوو یانە هەوڵەکانیان بۆ گۆڕینەوەی ئەو دوو یاریزانە دەست پێکردووە، هەرچەندە یانە ئیسپانیەکە حەز ناکات بارتی یانەکەیان جێبێڵێت، بەڵام ئەو یاریزانە پیداگیرە لەسەر ئەوەی یانەکەی جێبێڵێت.

لەلایەکی دیکەوە کۆستای یاریزانی بەڕازیلی خانمە پیرەکە کە بەم دواییە پێکان لە دوای پێکان بەرۆکی گرتووە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button