ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

ڤێرتۆنخێن بووەتە ئامانجی یانەیەکی ئیتاڵی

یاریگا
یان ڤێرتونخێن، بەرگریکاری بەلجیکی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا.

رۆژنامەی کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووە ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری نێرازۆری چاوی بڕیوەتە بەرگریکارە بەلجیکیەکەی یانە لەندەنیەکە، بۆیە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدەن و چانسێکی باشیان بۆ گواستنەوەی دەبێت، چونکە گرێبەستەکەی ئەم وەرزە کۆتایی دێت و یانەکەشی نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئینتەر میلان ئانتۆنیۆ کۆنتۆ هەر یەکە لە لوکاکۆ، ئێرکس، سانچێز و یۆنگی لە یانەکانی پرێمەرلیگ گواستووەتەوە.

Back to top button