گێمی دووەمی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان زۆرترین گۆڵی تێدا تۆمار کراوە
ئامار و داتای گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان

یاریگا –
لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان، لە گێمی دووەم زۆر ترین گۆڵ تۆمار کراوە و خێراترین گۆڵیش لە دوا ساتی گێمی یەکەم کراوە.
لە کۆی شەش یاریی گەڕی هەشتی خولی نایابی کوردستان 15 گۆڵ تۆمار کراوە، لە گێمی یەکەم چوار گۆڵ و لە گێمی دووەم کە گێمی راهێنەرانە 11 گۆڵ کراوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش لە دواساتی گێمی یەکەم و تایبەت لە خولەکی 44 بەرهەم حوسێن، یاریزانی رزگاری بەرامبەر چوارقوڕنە تۆماریکرد.
زۆرترین گۆڵ لە یاریی نێوان چوارقوڕنە و رزگاری تۆمار کراوە کە پێنج گۆڵ بوو، یارییەکەش بە سەرکەوتنی رزگاری 3 _ 2 کۆتایی هات، گەورەترین ئەنجامیش قەڵادزێ بەدەستیهێنا و 3 _ 1 لە یاریگای خۆی لە دەربەندیخانی بردەوە.
سێ گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد، هەریەک لە محەمەد سەرخێڵ گۆڵپارێزی شێروانە بەرامبەر زاخۆ و گەیلان سادق گۆڵپارێزی هەندرێن بەرامبەر رانیە و عەلی رەزا گۆڵپارێزی رانیە بەرامبەر هەندرێن لەگەڵ یانەکانیان کلین شیتیان کرد و گۆڵیان لێ تۆمار نەکرا.
لە شەش یاریی گەڕی هەشتەم 36 کارتی زەرد و یەک کارتی سوور لە لایەن ناوبژیوانانەوە بەرز کراوەتەوە، هیچ یانەیەک لەم گەڕە یاریی خاوێنی نەکردووە.



