Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

ئینتەر مەیامی رووبەڕووی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ ناسیۆنال دەبێتەوە

یارییەکەی مێژووییە

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر مەیامی بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی لە 7ی فێبرایەر/شوباتی داهاتوو رووبەڕووی بارسێلۆنای ئێکوادۆری دەبێتەوە.

ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی مەیامی لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەستپێدەکەن و گەشتی ئێکوادۆر، کۆڵۆمبیا و پیرو دەکەن.

بارسێلۆنای ئێکوادۆری لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە؛

یارییەکی مێژووییە، ئینتەر مەیامی بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەکات. یارییەکە لە 7ی فێبرایەر/شوبات لە یاریگای بانکۆ دەکرێت.

لە یارییەکی دیکە، مەیامی لە 31ی یەنایەر/کانوونی دووەم بەرامبەر ئاتلێتیکۆ ناسیۆنالی کۆڵۆمبی دەبێتەوە.

یارییەکە لە یاریگای ئاتاناسیۆ خێراردۆت لە شاری مێدێین دەکرێت و لە ئێستاوە تەواوی ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردووە.

هەفتەی رابردوو، مێسی لەگەڵ یانەکەی بووە پاڵەوانی خولی ئەمریکی، دوای بردنەوەیان لە یاریی کۆتایی بەسەر ڤانکۆڤەر وایتکاپس.

مێسی چەندین جار لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەشتی کۆڵۆمبیای کردووە، یەکەم گەشتیشی لە ساڵی 2005 کرا، کاتێک یاریزانی ژێر 20 ساڵانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button