Loading...
ئیسپانیا

بەختم هەبوو؛ ژوول کوندێ باسی دوو گۆڵەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ژوول کۆندێ، بەرگریکاری بارسێلۆنا، باسی دوو گۆلەکەی دەکات و دەڵێت لە بەختی باشی توانیویەتی گۆڵی دووەم بکات.

کوندێ ئەستێرەی شەوی رابردووی بارسێلۆنا بوو کە توانی هەردوو گۆڵی یانەکەی تۆمار بکات و بارسێلۆنا بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی لە ئینتراخت فرانکفۆرت بردەوە. بەرگریکارە فەرەنسییەکە دوو گۆڵی بەرێگەی لێدانی سەر کرد و بووە یەکەمجار لە ماوەی ژیانی کاروانی وەرزشی خۆیدا لە یارییەک دوو گۆڵی کرد.

دوای ئاستێکی نایاب و بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە، کوندێ لە چاوپێکەوتنی دوای یارییەکەدا گوتی؛

دڵخۆشم بە بردنەوەکە، ئەم سێ خاڵە زۆر گرنگبوو یارمەتیدەرمان دەبێت بێکێشە کۆتایی بە قۆناخی خول بهێنن و بگەینە هەشت تیپی سەرەکی کۆمەڵەکە.

سەبارەت بە تۆمار کردنی گۆڵەکانی گوتی:

ئەمڕۆ رۆژی من بوو و زۆر دڵخۆشم، گۆڵی یەکەمم، کە بە ئەسیستی راشفۆرد کرد، پێشووتر راهێنانمان لەسەر کردبوو، بەڵام گەر راستگۆ بم لەگەڵتان گۆڵی دووەم بە بەبەخت بوو، هەوڵمدا تۆپەکە بنێرمەوە ناو بۆکس بەڵام لە بەختی باشم چووە ناو گۆڵەکە، هەر بۆیە سەرم سوڕما.

پێدری، ناوەراستکاری بارسێلۆناش سەبارەت بە گۆڵی دووەمی کوندێ هەمان بۆچوونی هەبوو و گوتی:

هێشتا قسەم لەگەڵ کوندێ نەکردووە بوڵام سوێند دەخۆم بۆ ناو گۆڵ لێینەدا و خۆشی بڕوای نەدەکرد کە گۆڵ بێت.

بارسێلۆنا بە بردنەوەی دوێنێشەو سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوە 10 خاڵ لە پلەی 14ـەمی قۆناخی خول دێت و یاریی داهاتوویان لە 21 کانوونی دووەم بەرامبەر سلاڤیا پراگە و بردنەوە لەو یارییە یارمەتیدەریان دەبێت لە قۆناخی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ رزگاریان ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button