
یاریگا –
لە گەڕی یەکەمی خولی پلە یەکی کوردستان رێژەیەکی زۆر گۆڵ تۆمار کرا و هەشت گۆڵپارێزیش کلین شیتیان کردووە.
لە یەکەم گەڕی وەرزی نوێی خولی پلە یەکی کوردستان لە کۆی هەشت یاریی 18 گۆڵ تۆمار کرا، لە گێمی یەکەم 14 گۆڵ و لە گێمی دووەم چوار گۆڵ کراوە، نیعمەت عارف، یاریزانی بەردەرەش خێراترین گۆڵی گەڕی کردووە کە لە خولەکی 2 بەرامبەر شۆرجە تۆماریکرد.
هەشت گۆڵپارێز لە گەڕی یەکەمی خولی پلە یەکی کوردستان کلین شیتیان کردووە، هەورەمان رزگار لە زانکۆی جیهان، شەهرام ئەکرەم لە بازیان، عەلی مراد لە تەناهی، سادق عادل لە شێخان، ئەلەند خالید لە دهۆک، ئیبراهیم ججان لە سێمێل، مستەفا نەجیب لە کۆیە لەگەڵ عەباس محەمەد لە شەقڵاوە گۆڵیان لێ نەکراوە و لەگەڵ یانەکانیان کلین شیتیان کردووە.
گەورە ترین ئەنجام لەم گەڕەدا بەردەڕەش بەدەستیهێنا و 4 _ 2 شۆڕجەی بردەوە، 39 کارتی زەرد بەرزکراوەتەوە لەلایەن ناوبژیوانانەوە و هیچ کارتێکی سوور نەدراوە، لەم گەڕەشدا یاریی خاوێن نەکراوە.



