ئینگڵته‌را

دیاردەی کڕینی سەگی پاسەوانی لە برەودایە لە نێو یاریزانانی خولی ئینگلتەرا

یاریگا- ماوەیەکە یاریزانانی خولی ئینگلتەرا، خوویان داوەتە کڕینی سەگی پاسەوانی، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی دیاردەکانی دزیکردن و ماڵ بڕین لەو وڵاتە.

دواترینی ئەو یاریزانانەش، جاک گلیاریشی یاریزانی ئەستۆن ڤیلایە کە لە ئینستاگرامی خۆیەوە وێنەی سەگە نوێیەکەی کە پێی دەگوترێ مالینۆی بەلجیکی. بە گوێرەی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، نرخی ئەو سەگە 25 هەزار پاوەندە (30 هەزار و 562 دۆلار).

پەرەسەندنی کڕینی سەگ بۆ پاسەوانی، لە نێو یاریزانانی ئەو وڵاتەدا دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو چەند دزێک هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی دێلی ئالی و چەقۆیان ڕوو لە یاریزانەکە کرد و چەند شتێکیان برد لە بابەتی خشڵ و کاتژمێری دەستیی لە دەوروبەری بەهای 350 هەزار پاوەند.

پێش گریالیش، ڕەحیم ستێرلینگ، و مارکۆس ڕاشفۆرد, لینگارد و ئارۆن بیساکا و چەند یاریزانێکیتری یانەی جیاواز لە هەمان ئەو کۆمپانیایەی گریالیش سەگەکەی لێ کڕیوە، بوونەتە خاوەنی سەگی خۆیان. بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، دێلی ئالیش داوای دوو سەگی هاوشێوەی ئەوەی گریالیشی کردووە بۆ پاراستنی ماڵەکەی.

– سەگە بەلجیکیەکەی گریالیش (25 هەزار پاوەند)

 

بابەتی زیاتر

Back to top button