ئینگلتەرا

چێڵسی گرێبەستی دوو یاریزانی نوێ کردەوە

یاریگا- یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە پێگەی فەرمیی خۆیەوە لە تویتەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ویڵی کابایێرۆی گۆڵپارێز و ئۆلیڤیە جیرۆی هێرشبەری ڕاگەیاند.

گرێبەستەکەی جیرۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە هەڵپەسێردراوە بەسەردەچوو، ناویشی بە چەند یانەیەکەوە بەسترا بوو کە هاوین پەیوەندیان پێوە بکات، دیارترینیان لازیۆی ئیتاڵی.

جیرۆ لە مانگی یەکی 2018 لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی کرد بە بلووزەوە، لە 49 یاریدا بە درێسی ئەم یانەیەوە توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆمار بکات.

هەرچی گۆڵپارێزە ئەرجەنتینیەکەشە، بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەتوانێت تا کۆتایی وەرزی 2020/2021 لە چێڵسی بەردەوامبێت.

کابایێرۆی تەمەن 38 ساڵ، هاوینی 2017 دوای سێ وەرز یاریکردن لەگەڵ مان سیتی، ڕووی کردە لەندەن بۆ ڕیزەکانی چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button