Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پێشهاتێکی دڵخۆشکەر؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دوای دابڕانێکی زۆر گەڕایەوە

چارەنووسی سێ یاریزانی دیکە بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پابلۆ گاڤی، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا پاش دابڕانێکی زۆر بەهۆی پێکان گەڕایەوە مەشقەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی دێسێمبەری 2025 بارسێلۆنا دەستی بە مەشقەکانی کردەوە و خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادە دەکەن.

هاوکات پابلۆ گاڤی، ناوەڕاستی یانەکە لە مەشقەکانی ئەمڕۆ دەرکەوتووە و وردە وردە خۆی بۆ گەڕانەوە ئامادە دەکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، گاڤی ئەمڕۆ هەندێک مەشقی کردووە و دەیەوێت تاوەکو کۆتایی مانگی شوبات دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

گاڤی لە سەرەتای سێپتێمبەری 2025 نەشتەرگەری بۆکرا، بڕیارە لە کۆتایی مانگی شوباتی 2026 بگەڕێتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکان و بۆ یاریکردن ئامادەبێت.

هەر لە مەشقەکانی ئەمڕۆ رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی و فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی بەبێ کێشە بەشدارییان کرد.

بەڵام رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری ئوروگوایی بەشداریی نەکرد و بۆ یارییەکەی سبەی سێشەممە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادە نابێت.

هاوکات تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی بەشداریی مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی کردووە و بەتەواوی بۆ یاریکردن ئامادەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button