
یاریگا –
تارمایی دوورخستنەوەی ئارنە سڵۆت لە پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول بەسەر ئەو راهێنەرە هۆڵەندەیەدا دەسووڕێتەوە و لە ئەگەری راستنەکردنەوەی ئەنجامەکانی خراپەکانیان رەنگە کارگێڕی یانەکە چیتر مەودای زیاتری پێنەدەن.
سڵۆت کە دووەم وەرزی خۆی لەگەڵ لیڤەر بەڕێدەکات، سەرەڕای چالاکییەکی زۆر لە بازاری گواستنەوەکانی هاوینە کە چەندین ئەستێرەی ئاستبەرز گواسترانەوە بۆ پێکهاتەکەی، بەڵام تیمەکە بەتەواوەتی دوورکەوتووەتەوە لە ناسنامەی راستەقینەی خۆی تەنانەت بەراورد بە یەکەم وەرزی کە توانی ببێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ. ئێستاش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی کە ریزبەندی 12ی خولی ئینگلیزی گرتووە و لە چامپیۆنزلیگیش بەو ئەنجامەی ئێستا کە ئایندهۆڤن بە گۆڵێک لەپێشە، هەرجارە و ناوی بەربژێرێک بۆ شوێنگرتنەوەی دێتە میدیاکانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی TEAMtalkی ئینگلیزی، لە ئەگەری دوورخستنەوەی سڵۆت، ئەوا ئانج پۆستیکۆگلوی راهێنەری پێشووی تۆتنهام و نۆتینگهام پاڵپشتیەکی بەهێزی ئیدارەی لیڤەرپوولی هەیە و زۆر پێی سەرسامن.
پۆستیکۆگلو دوای ساڵانێکی زۆر توانی تۆتنهام بە یەکەم نازناو شادبکاتەوە کاتێک 2024/2025 کردنیە بە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ.
سەرچاوەکە نووسیویەتی کە تەنانەت دوورخستنەوەکەی لە نۆتینگهام فۆرێست کە لە 8 یارییدا نەیتوانی هیچ بردنەوەیەک تۆمار بکات و دوای تەنها لە 39 رۆژ دووریانخستەوە، نەبووەتە هۆی ئەوەی کارگێڕی لیڤەرپوولی دوودڵ نەکردووە لە سەرسامبوونیان بەو راهێنەرە ئوسترالیە و بە کەسێکی شیاوی دەزانن بۆ یانەکە.
🚨 | @TEAMtalk: If Arne Slot was sacked, former Tottenham and Nottingham Forest manager Ange Postecoglou is someone the Liverpool board admire massively.
He is seen as someone who would suit the club, and his dismissal from Forest has not dampened Liverpool’s admiration for him. pic.twitter.com/PiWgeDG53B
— Anfield Edition | æ (@AnfieldEdition) November 26, 2025



