ئه‌وروپا

ئەستێرەیەکی ساڵانی پێشووی بەڕازیلی دەڵێت لەبەر ئەم هۆکارە بارسا نابێت نێیمار بکڕن

یاریگا- جویڤانی ئالبێر، ئەستێرەی پێشووتری یانەی بایەرن میونخ بە توندی هێرش دەکاتە سەر نێیمار داسلیڤای هاونیشتیمانی و هاوکات ئامۆژگارییە ئاراستەی بارسێلۆنا دەکات.

ئالبێر، کە لێدوانەکەی لە مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاو کراوەتەوە، دەڵێت: “پێویستە بارسێلۆنا نێیمار نەگەڕێننە. چونکە ئەوپەڕی خراپ ڕەفتاری نواند کاتێک ساڵی 2017 کامپ نوی جێهێشت. کاتێ بارسای جێهێشت، وتی دەیەوێت ببێتە باشترین یاریزانی جیهان، سەیرە! بتەوێت ببیتە باشترین یاریزان و لەگەڵ پاریس سان جێرماندا یاری بکەیت؟!

ئەو گۆڵکارە لێهاتووەی پێشووتری بایەرن گوتیشی: “بۆ ئەوەی ببیتە باشترین یاریزانی جیهان، دەبێت لە یانەیەکبیت خواستی بردنەوەی چامپیۆنزلیگی هەبێت وەک بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید، نەوەک لە پاریس بیت. نێیمار ئێستا تێدەگات لەوەی کە پاریس لە توانایدا نییە کە خۆی بەسەر ئەورووپادا بسەپێنێت، لای کەم تا دوو ساڵی داهاتووش.”

– وێنەی ئالبێر، سەروەختی یاریکردنی لە بایەرن

بابەتی زیاتر

Back to top button