Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ئەستێرەیەکی گەورە گرێبەستەکەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئیسکۆ، ئەستێرەی ئیسپانی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال بێتیس نوێکردەوە.

ئەمڕۆ 23ـی نۆڤێمبەری 2025 ریال بێتیس لە یارییەکانی گەڕی 13ـی لالیگا میوانداری جیرۆنای کرد، ریال بێتیس بەر لە دەستپێکی یاریەکە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و بە نیشاندنی تیفۆیەکەی گەورە، نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیسکۆی تاوەکو هاوینی 2028 راگەیاند.

ئیسکۆ کاتێک لە هاوینی 2023 بێ یانە بوو، یانەی ریال بێتیس باوەشی بۆ کردەوە و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کرد، ئیسکۆ لەگەڵ بێتیس ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد بەردەوام بە باشترین یاریزانی یارییەکانی لالیگا دەستنیشاندەکرا و لەگەڵ بێتیس جارێکی دیکە گەڕایەوە سەر ئاستی خۆی.

ئیسکۆ بە درێسی ریال بێتیس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 69 یاریی کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە. وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی گەیشتە یاریی کۆتایی کۆنفڕانسلیگ بەڵام لە یاریی کۆتایی بە چێڵسی دۆڕان.

ئیسکۆ بۆ ماوەی نۆ وەرز یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، بە درێس مێرێنگی بەشداریی 353 یاریی کردووە، 53 گۆڵی کردووە و 58 گۆڵی دروستکردووە.

پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ، سێ لالیگا، چوار جامی جیهانی یانەکان، سێ سوپەری ئەوروپا، یەک جامی شا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button