Loading...
ئیسپانیادارایی وەرزشیگرنگترین

بە ملیار یۆرۆ؛ یەکێک لە دەوڵەمەندترینەکانی جیهان دەیەوێت پشک لە ریال مەدرید بکڕێت

گۆڕانکارییەکی ریشەیی دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی دەکات و چەند دەوڵەمەندێکی جیهانی چاوییان لە کڕینەوەی پشکەکانە.

رۆژنامەی Vozpopuli بڵاویکردووەتەوە، بێرنار ئارنۆ، خاوەنی بڕاندی بازرگانی بەناوبانگی لوی ڤیتۆن، دەیەوێت 10%ی پشکەکانی ریال مەدرید بەبڕی یەک ملیار یۆرۆ بکڕێت.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی نزیکی ئارنۆ یاخود ریال مەدرید، ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە. بۆ بڕیارێکی لەمشێوەیەش، پێویستە ئەندامانی یانەکە دەنگ بە پڕۆژەکە بدەن کە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە پێشنیازی فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی کردووە.

بێرنار ئارنۆ، خاوەنی بڕاندی بازرگانی لوی ڤیتۆن – Louis Vuitton

بێرنارد ئارنۆ، لە ساڵی 2024 بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان دەستنیشانکرا، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ئارنۆ پەیوەندییەکی بازرگانی تۆکمەی لەگەڵ کۆمەڵەی Sixth Street هەیە، کە گروپێکی کۆمپانیای وەبەرهێنانی ئەمریکین و گرێبەستی درێژخایەنیان لەگەڵ ریال مەدرید هەیە.

ئارنۆ چاوەڕێی کاردانەوەی ئەندامانی یانەکەیە، پێشبینیدەکرێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمەڵەی گشتی یانەکە، پێشنیازی فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکان تاوتوێ بکرێت.

لوی ڤیتۆن هاوبەشی ریال مەدریدە بۆ دیزاینکردنی جلوبەرگی تایبەت بە یانەکە، هەروەها گروپی کۆمپانیاکانی Sixth Streetی ئەمریکی، کۆمەڵێک کاری بازرگانی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button