Loading...
کوردستانگرنگترین

شێروانە یاریی داهاتوو لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەر یاریی دەکات

داوایەکی یانەی ئاکرێ رەتکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

بە هۆی ئاژاوەی هاندەرانیەوە، شێروانە گەڕی داهاتووی خولی نایابی کوردستان لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەر یاریی دەکات.

لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، چەند بڕیارێکی دەربارەی رووداوەکانی گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان دەرکرد، دوای نانەوەی پشێوی لە یاریی نێوان شێروانە و سیروانی نوێ، بڕیاردرا گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان لە نێوان شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر لە یاریگای شێروانە بەبێ هاندەر بکرێت.

بە هۆی دروستکردنی ئاژاوە لە یاریی نێوان ئاکرێ و پیشەسازی لەلایەن هاندەرانی ئاکرێ وە، بریاردرا بە پێبژاردنی ئاکرێ بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار، لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی سزاکە قورستر دەبێت.

رەتکردنەوەی داوای ئاکرێ بە سڕینەوەی کارتی سووری یاریزان دیدار غازی کە لە یاریی رابردوو بەرامبەر پیشەسازی وەریگرتبوو.

تەواوی بڕیارەکانی لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان؛

دوای کۆبوونەوەی لێژنەی رێککاری یاسایی و سزادان، و پاش تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی سەرپەرشتیارانی هەردوو یاری یانەی ئاکرێ و پیشەسازی، و یانەی شێروانە لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان ، لێژنەکە بڕیاریدا بەم خاڵانەی خوارەوە:
​1.سەبارەت بە داوای تانەی (پەلپی) یانەی ئاکرێ:
​ڕەتکردنەوەی پەلپ (إعتراض)ـــی یانەی ئاکرێ بە نووسراوی ژمارە 121.
سەبارەت بە کارتی سووری یاریزانی یانەی ئاکرێ ( دیدار غازی ) ژمارە 16 ​بڕیاردرا بەوەی کە کارتی زەردی دووەم وەک خۆی هەژمار بکرێت و کارتی سوور لەسەر یاریزانەکە جێبەجێ دەکرێت.
​بەو پێیە، یاریزانەکە بێبەش دەبێت لە بەشداریکردن لە یاری گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان بەرامبەر بە یانەی ڕزگاری.
​ئەم بڕیارە بەپێی بڕگەی (11) لە ماددەی (3)ـــی ڕێساکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دراوە.

2. سەبارەت بە داواکاری و سزای یانەی پیشەسازی:
رەتکردنەوەی داواکاری یانەی پیشەسازی بە نووسراوی ژمارە 99.
​بڕیاردرا بەوەی کە ئەنجامی یاری نێوان یانەی ئاکرێ بەرامبەر بە یانەی پیشەسازی بە 3-0 لە بەرژەوەندی یانەی ئاکرێ هەژمار بکرێت.
​ئەم بڕیارە بەپێی بڕگەی (أ) لە ماددەی (5)ـــی بەندی (5)ـــی ڕێساکان دراوە.
​هۆشداریدان: لە ئەگەری دووبارە کردنەوەی ئەم سەرپێچییە، یانەی پیشەسازی بە شێوەیەکی توندتر سزا دەدرێت و پێبژاردنی دارایی بەسەردا دەسەپێنرێت.

​تێبینی سەبارەت بە گۆڵەکان:
​گۆڵەکان بۆ ئەو یاریزانانە هەژمار دەکرێت کە لە یارییەکەدا گۆڵیان تۆمار کردووە، بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی (5)ـــی بەندی (15)ـــی ڕێساکان .

3_ سەبارەت بە سزای دارایی یانەی ئاکرێ:
​یانەی ئاکرێ بە بڕی 500,000 دینار (پێنج سەد هەزار دینار) سزا درا.
​هۆکاری سزاکە: دروستکردنی ئاژاوە لەلایەن هاندەرانیەوە.
​ئەم بڕیارە بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی (6)ـــی بەندی (13)ـــی ڕێساکان دراوە.
​هۆشداریدان: لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەکە، سزاکان تووندتر دەبن.

​4_ سەبارەت بە سزای ڕاهێنەری یانەی پیشەسازی:
​ڕاهێنەری یانەی پیشەسازی، مولوود ڕەمەزان، سزا درا.
​سزاکە بریتییە لە: دوورخستنەوە بۆ ماوەی یەک (1) یاری، کە ڕاستەوخۆ دوای ئەم یارییە جێبەجێ دەکرێت.
​ئەم بڕیارە بەپێی بڕگەی (أ) لە ماددەی (9)ـــی بەندی (13)ـــی ڕێساکان دراوە.
​هۆشداریدان: لە ئەگەری دووبارە کردنەوەی ئەم سەرپێچییە، سزاکە تووندتر دەبێت و پێبژاردنی دارایی بەسەردا دەسەپێنرێت.

5_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی شێروانە و یانەی سیروانی نوێ:
​أ. سزای یاریکردن بەبێ هاندەر:
​یانەی شێروانە سزا درا بە یاریکردنی لەناو یاریگای خۆی بەبێ هاندەر لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان.
​ئەم بڕیارە بەپێی بڕگەی (أ) لە ماددەی (6)ـــی بەندی (13)ـــی ڕێساکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دراوە.
​پابەندبوون و هۆشداریدان: یانەی شێروانە دەبێت پابەند بێت بە ڕێنماییەکانی یەکێتی بۆ دابینکردنی کەشێکی لەبار و سەلامەت، و لە ئەگەری پابەند نەبوون، یارییەکانی ناو یاریگای خۆی دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی لەبار و سەلامەت.
​ب. سزای دارایی:
​یانەی شێروانە بە پێبژاردنی بڕی 500,000 دینار (پێنج سەد هەزار دینار) سزا درا.
​ئەم سزایە بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی (6)ـــی بەندی (13)ـــی ڕێساکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button