خوله‌کانی دیکە

حەکیم زیاش بوو بە خاوەنی خەڵاتێکی تایبەت لەگەڵ ئاژاکس

یاریگا- حەکیم زیاش وەک باشترینی ئەم وەرزەی یانەی ئاژاکس هەڵبژێردرا.

یانەی هۆڵەندییەکە لە پێگەی فەرمیی تویتەری خۆیانەوە زیاشیان وەک براوەی خەڵاتەکە ڕاگەیاند کە لەلایەن هاندەرانی یانەکەوە دەنگی پێ درابوو.

بەوەش یاریزانە مەغریبیەکە بۆ سێیەم وەرزی لە دوای یەک توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتەکە، کە پێشتر لە مێژووی یانەکەدا ئەوە ڕووی نەداوە.

بۆ زانین، ئەم خەڵاتە لە ساڵی 1993 تا ئێستا بەردەوامە و دینیس بێرکامی هۆڵەندی یەکەمین یاریزان بوو بەدەستی بهێنێت. هەریەکە لە لویس سوارێز یاسبەر سیلیسین یەکی دوو جار و دوو وەرزی لە دوای یەک براوەی هەمان خەڵات بوونە.

زیاش وەرزی داهاتوو ئاژاکس بەرەو چێڵسی ئینگلیزی جێدەهێڵێت پاش ئەوەی بلووز توانی بە 40 ملیۆن یۆرۆ بگاتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یاریزانەکە و یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button