Loading...
کوردستان

ئامارەکانی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان

47 کارتی رەنگاوڕەنگ بەرزکراوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان رێژەیەکی زۆری کارتی ڕەنگاوڕەنگ لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوتەوە.

لە کۆی شەش یاریی گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان 17 گۆڵ تۆمارکراوە، 10 گۆڵ لە گێمی یەکەم و حەفت گۆڵیش لە گێمی دووەم تۆمار کراوە، دیلمان ڕۆکان یاریزانی سیروانی نوێ خێراترین گۆڵی گەڕەکەی کرد کاتێک لە خولەکی 3 بەرامبەر شێروانە گۆڵی تۆمار کرد.

هەریەک لە گۆڵپارێزان گەیلان سادق لە هەندرێن و عەلی ڕەزا لە یانەی رانیە لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان لەگەڵ یانەکانیان کلین شیتیان کرد، گەورەتڕین ئەنجامی گەڕی رابردوو ئاکرێ بەدەستیهێنا و 3 _ 1 لە پیشەسازی بردەوە، هەرچەندە یارییەکە بە تەواونەکراوی ماوەتەوە.

لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان، 47 کارتی رەنگاوڕەنگ لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، 46 کارتی زەرد و یەک کارتی سوور لە گەڕەکە دراوە، هیچ یانەیەک لەم گەڕە یاریی خاوێنی نەکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button