Loading...
عێراقکوردستان

وێڕای سەرکەوتنیان بەرامبەر ناسڕیه؛ راهێنەری هەولێر توڕەیە

هەولێر گەیشتە قۆناخی 16ـەی جامی عێڕاق

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە ناسڕیەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی 16ـەی جامی عێڕاق، راهێنەری تیپەکەش دوای یارییەکە توڕەیی و بێزاری خۆی نەشاردەوە.

دوای سەرکەوتنیان لە قۆناخی دووەمی جامی عێڕاق بەرامبەر ناسڕیە بە ئەنجامی 1 _ 0 هەولێر گەیشتە قۆناخی شازدەی جامەکە، باسم قاسم، راهێنەری هەولێر دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بێزاری و توڕەیی خۆی دەربڕی ودەڵێت تیپەکەم ماندووە و لە ناسڕیە شوێنی مانەوە نیە.

باسم قاسم، راهێنەری هەولێر زیاتر گووتی:

رێگایەکی دوورمان بڕیوە تاوەکو گەیشتینە ئێرە، دوێنێ بە فڕۆکە چووینە بەسڕە، بە هۆی نەبوونی شوێنی مانەوە و هۆتێل لە ناسڕیە، دوێنێ شەو لە بەسڕە ماینەوە، ئەمڕۆ سێ کاتژمێر و نیومان بڕیوە بە پاس تاوەکو گەیشتینە بەسڕە، ئەمەش یاریزانەکانی زۆر ماندوو کردووە، بە داخەوە بۆ بەرپرسانی ناسڕیە چۆن دەبێ شارێکی وەکو ناسڕیە شوێنێکی مانەوەی شایستەی نەبێ، وێڕای ئەم گرفت و ئاستەنگانە توانیمان سەرکەوین و بگەینە قۆناخی 16ـەی جامی عێڕاق.

لە کۆی گشتی هەشت یاریی ئەم وەرزەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و جامی عێڕاق، کوڕانی قەڵا و منارە لە حەفت یارییدا سەرکەوتووبوونە و یارییەکیش یەکسان بوونە، لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاقیش بە 16 خاڵ پێشەنگی یانەکانی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button