ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

رابیۆ کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا و گەڕایەوەی ئیتاڵیا

یاریگا
ئادریان رابیۆ، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا و ئەمڕۆ گەڕایەوە ئیتاڵیا.

رۆژنامەنوسی ئیتاڵی رۆمێئۆ ئاگرێستی وێنەیەکی ساتی گەڕانەوەی ناوەڕاستکارەکەی خانمە پیرەکەی بڵاوکردووە لە کاتی گەیشتنەوەی بۆ شاری تۆرین، لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئەو یاریزانە بە هۆی کەمکردنەوەی موچەکەی بایکۆتی راهێنانەکانی یانەکەی کردووە و ناگەڕێتەوە ئەم وڵاتە.

رابیۆ بۆ ماوەی چواردە رۆژ لە ماڵەکەی کەرەنتین دەکرێت و پێشبینیش دەکرێت شەممەی داهاتووش گۆنزالۆ هیگواین یاریزانی ئارجێنتینایی ئەو یانەیەش بگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button