یاریگا-یاریزانێکی پێشووی چێڵسی باسی توڕەبوونێکی خۆزێ مۆرینهۆ دەکات لە نیمانیا ماتیچ ئەوکاتەی لە ٢٠١٤ راهێنەر و یاریزانی چێڵسی بوون.
جۆردان هیوتن دەرچووی ئەکادیمیای چێڵسی بوو وە چەند جارێک بانگهێشتی تیمی یەکەم کرا لەو ساڵەدا، ناوبراو ئێستا یاریزانی مەکدۆنزە و بۆ ماڵپەڕی گۆڵ وتی “هەموو پێم دەڵێن چەند جێی نائومێدییە کە لە تیمی یەکەم جێگەم نەبووەوە بەڵام من ١٥ ساڵی پڕ چێژم لە ئەکادیمیا و لە مەشقی چێڵسی بەسەربرد، هەروەها لە پاڵ ئەستێرەکانی وەک درۆگبا و هازارد مەشقم کرد و جۆن تێریش ئەستێرەی نمونەیی من بوو”.
“من ئەوکات مناڵێکی شەرمن بووم و دڵنیانەبووم لەوەی دەبێت چۆن بم بەڵام لە یارییەکدا لەگەڵ ویمبڵدن بیرمە مۆرینهۆ لە پشووی نیوەی یەکەم بە تەواوی ماتیچی شکاند و پێی وت دەتفرۆشم، بۆ من ئەوە چاو کەرەوە بوو”.
سەرباری چیرۆکەکەی هیوتن، ماتیچ یەکێک بوو لە چەند یاریزانە کەمەی لە مانچستەریونایتد تا ساتی دەرکردنی پشتیوانی خۆزێ مۆرینهۆ بوو.