Loading...
ئینگلتەرا

شیرەر: ئارسناڵ هیچ خاڵێکی لاوازی نییە

Yariga App

ئالان شیرەر پێی وایە ئارسناڵ  دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ چونکە ئەو یانەیە هیچ خاڵێکی لاوازی نیە.

گەنەرز شەوی رابردوو  2-0 لە بێرنلی بردەوە و درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی ئەم وەرزەی دا. تیمەکەی ئارتێتا ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە بە هێڵە بەرگرییە پۆڵایینییەکەی. بە جۆرێک لە 10 یاری سەرەتای وەرزدا تەنها سێ گۆڵیان لێ تۆمارکراوە.

ئالان شیرەر ئەستێرەی مێژوویی پریمەرلیگ لە میانەی شیکاری بۆ یارییەکانی ئەم هەفتەیەی خولەکە لە بی بی سی سپۆرت وتی

هیچ خاڵێکی لاوازییان تێدا نابینم. دووبارە بە لێدانی وەستاو گۆڵیان تۆمارکرد بەڵام هاوکات ئاستێکی زۆر باشییان هەبوو. حەزم لەو پلانەیە کە کالافیۆری و تیمەر لە لاکان بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی فشار و بردنەوەی لێدانی راستەوخۆ و کۆڕنە

 

ئارسناڵ بە دوو گۆڵی رایس و یۆکێریش یارییەکەیان یەکلاکردەوە و حەوت خاڵ لە نزیکترین رکابەرییان دوورن. پاش یارییەکەش ئارتێتای راهێنەر وتی

لە نیوەی یەکەم زۆر باش بووین. دوو گۆڵمان تۆمارکرد و دەکرا دوو یان سێ گۆڵی دیکەش بکەین. هیچ شتێکمان نەدا بەدەستەوە. لە نیوەی دووهەم راستە کۆنترۆڵمان لەدەستدا بەڵام وەک هەمیشە لە رووی بەرگرییەوە نایاب بووین و گۆڵەکەمان بە پاکی راگرت.

یاری دواتری ئارسناڵ لە خولی پاڵەوانەکانە بەرامبەر سلاڤیا پراگ لە شەوی سێ شەممەدا، پاشان رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەبێتە میوانی سەندەرلاند لە پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button