ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هەڵوێستی ڕیاڵ مەدرید لە بارەی کڕینی سانچۆ خرایە ڕوو

یاریگا- ئەمڕۆ یەکشەممە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا هەڵوێستی کۆتایی ڕیاڵ مەدریدیان لە بارەی کڕینی جۆدان سانچۆ ئاشکرا کرد.

لە ماوەی ڕابردوودا بروسیا دۆرتمۆند مەرجی 130 ملیۆن یۆرۆی دانابوو وەک نرخی یاریزانەکە، لە کاتێکدا ساڵی 2017 بە بڕی تەنها 10 ملیۆن یۆرۆ ئەم یاریزانەی لە مانچستەر سیتی کڕی بوو. سەرچاوەیەکی ئسیپانی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئەگەرچی نرخی ئەو یاریزانە بۆ ڕیاڵ مایەی ڕێککەوتنە، بەڵام لە ئێستادا ئامانجی سەرەکیی مێرەنگی کیلیان مباپێیە.

بە گوێرەی پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی، یانە شاهانەکە بۆ ئەم هاوینە و تەنانەت هاوینی دواتریش، نیازەکانی خۆی لە کڕینی مباپێ چڕ کردۆتەوە. بەدەر لەو فەڕەنسییەش، ناوی هالاندی هاوتیمی سانچۆ و سادیۆ مانێش ماوەیەکە دەبەسترێتەوە ڕیاڵەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button