ئه‌وروپائیتاڵیا

رێگە بە ئانتۆنیۆ کۆنتی نادرێت بەشداری راهێنانەکان بکات

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا تاوەکو ئێستا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای نەگەڕاوەتەوە، بۆیە رێگەی پێ نادرێت سەرپەرشتی راهێنانەکانی یانەکەی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە لە ماوەی رابردوو سەرجەم یاریزانان و راهێنەرانی نێرازۆری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کرا و ئەنجامەکان نێگەتیڤ بوون، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی پشکنینی راهینەری ئەو یانەیە نەگەڕاوەتەوە و بۆیەش رێگەی پێنادرێت لە نزیکەوە سەرپەرشتی راهێنانەکان بکات و لە دوورەوە چاودێری یاریزانەکانی دەکات.

لە دوێنێ هەینیەوە بەشێک لە یاریزانەکانی ئینتەر میلان راهێنانە تاکە کەسیەکانیان دەست پێکردووە و چاوەڕێ حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەین بۆ ئەوەی رێگەیان پێ بدەن راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان دەست پێ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button