
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی پێكانەكەی دانی كارڤاخال، كاپتنی یەكەمی یانەكەی بڵاوكردەوە.
شەوی 26ـی ئۆکتۆبەری 2025 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 10ـی لالیگا میوانداری بارسێلۆنای کرد و 2-1 یارییەکەی بردەوە، جیاوازییەکەی لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە.
كارڤاخال لە خولەكی 72 لە جێگای فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی بەشداری كلاسیكۆی كرد.
دوێنێ بەفەرمی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند، دانی كارڤاخال لە ئەژنۆی راستیدا تووشی پێكان بووە.
Nuevo parte médico de Carvajal.
🔗 https://t.co/YE80stZqik pic.twitter.com/JInaKda6WG— Real Madrid C.F. (@realmadrid) October 28, 2025
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند:
ئەمڕۆ دانی كارڤاخال، كاپتنی یانەكەمان نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی لە ئەژنۆی راستیدا لەلایەن دكتۆر مانویێل لێیس لە ژێر سەرپەرشتی خزمەتگوزارییە پزیشكییەكانی ریال مەدرید بۆ كراوە. لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە قۆناخی چاكبوونەوە دەكات.
بەهۆی ئەو پێكانەوە ئەم ساڵ بۆ دانی كارڤاخال كۆتاییهات و لە سەرەتای ساڵی 2026 دەگەڕێتەوە یاریگاكان.



