ریاڵ مەدرید بڕیاری خۆیداوە لەسەر سزادانی ڤینیسیوس

یاریگا-ڤینیسیوس جونیۆر هێشتا لە سزا رزگاری نەبووە پاش کاردانەوەکەی یاری کلاسیکۆ.
بەگوێرەی رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەکە، بەرپرسانی مەدرید بە چابی ئەلۆنزۆ یان راگەیاندووە کە ئەوان هیچ سزایەکی ڤینیسیوس نادەن وەکو کارگێڕی یانەکە بەڵام راهێنەرەکە سەرپشکە لەوەی خۆی سزای بدات.
تووڕەبوونی ڤینیسیوس لە کلاسیکۆدا پاش ئاڵوگۆڕپێکردنیی دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە بە تایبەت کە ئەو یاریزانە یەکێکە لە کاپتنەکانی یانەکە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە لە نێو یاریزانەکانیشدا ئەو کاردانەوەیە بە باشی وەرنەگیراوە چونکە پێیان وایە ئەمە بێ رێزییە بە تەواوی یاریزانان و بە تایبەت بە رۆدریگۆ کە لە شوێنی ئەو هاتە نێو یاریگا.
چاوڕوان ناکرێت ئەلۆنزۆ سزایەکی قورسی ڤینیسیۆس بدات بەڵام دانیشاندنی لەسەر کورسی یەدەگ لە یاری داهاتوودا یەکێکە لە ئەگەرەکان ئەگەرهاتوو راهێنەر بڕیار بدات سزای بدات.
ڤینی لە کلاسیکۆ دا لە خولەکی 72 گۆڕانکاری پێککرا و ئەمەش کاردانەوەیەکی توندی ئەو یاریزانەی لێکەوتەوە، بە جۆرێک راستەوخۆ یاریگای جێهێشت و پاش 10 خولەک گەڕایەوە.



