ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

نارەزایەتی بەرامبەر کۆتایی هێنان بە خولی فەڕەنسا بەردەوامن

یاریگا
دوای ئەوەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەڕەنسا بریاریدا کۆتایی بە وەرزی ئەمساڵ بێنێت بە هۆی مەترسی ڤایرۆس کۆرۆنا، کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

ژان میشێڵ سەرۆکی یانەی ئۆڵمپیک لیۆن یەکەم کەس بوو کە رەخنەی لەم بریارە گرت و پێیوایە کە بەرپرسانی تۆپی پێ وڵاتەکەیان پەلەیان کرد و نەدەبوایە کۆتایی بە لیگ وەن بینن، چونکە دەکرا یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە و هاوشێوەی ئیسپانیا، ئیتاڵیا و ئینگلیز کە هەوڵ بۆ دەست پێکردنەوەی خولەکانیان دەدەن، بۆیە سکاڵامان لەسەر بریاری حکومەتی وڵاتەکەشمان تۆمار کردووە.

خولی فەڕەنسا پێش ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبێتەوە ٢٧ گەڕ بەڕێوەچوو بوو و ١١ یاریی مابوو، بەڵام حکومەتی ئەم وڵاتە لەبەر مەترسی ڤایرۆسەکە بریاریدا کۆتایی پێ بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button