ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

مۆراتا لە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەمێنێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بریاریداوە گرێبەستی ئالڤارۆ مۆراتا گۆڵکاری کاتی یانەکەی بکاتە هەمیشەیی و ئەو یاریزانە لە ریزەکانی بهێڵتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە کارگێری رۆخێ بلانکۆس لەسەر داوای راهێنەری یانەکەیان بریاریانداوە کە گرێبەستە کاتیەکەی هێرشبەری یانەکەیان بکەنە هەمیشەیی و ئەو یاریزانە بۆ چەند وەرزێکی دیکە لە ریزەکانی یانەکەیان بهێڵنەوە و بۆ ئەم مەبەستە بریارە گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانە چێڵسی ئینگلیزی دەست پێ بکەن.

مۆراتا لە ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە یانەی چێڵسی ئینگلیزی کرد و ساڵی رابردوو بە شێوەی خواستن گەڕایەوە لالیگا و پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد و یانە لەندەنیەکەش بەرامبەر ئەو یاریزانە داوای ٤٨ ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button