
یاریگا –
دانی کارڤاخال، کاپتنی ریال مەدرید بەئاشکرا هێرشێکی گەورەی کردە سەر لالیگا.
لێکەوتەکانی گواستنەوەی یاریی ڤیاڕیال و بارسێلۆنا لە 21ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی داهاتوو بۆ یاریگای هارد رۆک لە مەیامی بەردەوامن.
بڕیارەکە شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتی لە دەرەوە و ناوەوەی ئیسپانیا دروستکردووە و دانی کارڤاخال لەبارەی بڕیارەکە دەڵێت؛
بەڕای من ئەمە پێشێلکارییەکی گەورەیە بۆ لالیگا، چونکە ناکرێ بەمجۆرە رکابەرییەکانی لالیگا بەردەوام بن.
دەبێ وەکو یاریزان، یانە و کۆمەڵەکان بە توندی دژی ئەم بڕیارانە بوەستینەوە و دادپەروەرانە بین. دەبێ بەرگری لە دادپەروەری بکەین.
🗣️Carvajal: “Me parece una adulteración clarísima de la competición”.
📺Esta noche, en el Bloque de deportes de La 1, entrevista con Dani Carvajal. El lateral habla, entre otras cosas, sobre el partido entre Barça y Villarreal que se disputará en Miami. pic.twitter.com/WZris1VtAn
— Teledeporte (@teledeporte) October 20, 2025
کارڤاخال لە لایەکی دیکەوە باسی زنجیرە دۆڕانەکانی وەرزی رابردووی بەرامبەر بارسێلۆنا کرد؛
ناتوانم بڵێم کاریگەری هەبوو، بەڵام ئەمە ویستی تۆڵەسەندنەوەمان زیاد دەکات. هێشتا خوول زۆری ماوە و لە ئەگەری بردنەوە و دۆڕان شتێکی گەورە دروست نابێت.
بەڵام لەڕووی سۆزدارییەوە، بردنەوە مانایەکی گەورەی بۆ ئێمە و هاندەران دەبێت.
ریال مەدرید لە 26ی ئەم مانگە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنا دەکات و دەبێتە یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە.