
یاریگا –
یانەیەکی ئینگلیزی بەشێوەیەکی نامۆ راهێنەرەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
نۆتینگهام فۆرێست کە ئەمجارەش بە شکست لە یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی 0-3 هاتەدەرەوە، ئانج پۆستێکۆگلۆی لەسەر کارەکەی دوورخستەوە و هۆکارەکەشیان بۆ خراپی ئەنجامە یەک لەدوای یەکەکان گەڕاندەوە لەژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرە ئوسترالیه.
Nottingham Forest Football Club can confirm that after a series of disappointing results and performances, Ange Postecoglou has been relieved of his duties as head coach with immediate effect.
The Club will make no further comment at this time.
— Nottingham Forest (@NFFC) October 18, 2025
ئەوەی بابەتەکەی نامۆ کردووە، وەک میدیای ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری دوورخستنەوەی پۆستێکۆگلو دوای تەنها 21 خولەک لە فیکەی کۆتایی یارییەکە دراوە.
ناوبراو تەنها 39 رۆژ بوو پۆستەکەی وەرگرتبوو، لەو ماوەیەدا 8 یاریی ئەنجامدا. تەنها 2 خاڵی کۆکردەوە، لە 6 یارییدا بە شکشت هاتەدەرەوە.