Loading...
ئیسپانیا

زانیاریی نوێ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید کەوتووەتەخۆی بۆ جێبەجێکردنی خواستە ماددیەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر لە چڕبوونەوەی هەوڵی سعوودیەکان بۆ پەلکێشکردنی ئەستێرە بەڕازیلیەکە بە پارەیەکی خەیاڵی. بەتایبەت لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە ریال بەو پارە زۆرە رازیی دەبێت و دەیفرۆشێت.

ریال مەدرید لە بیرکردنەوە لە فرۆشتنی ئەستێرەیەکی بەڕازیلی مکوڕە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە سەرچاوە ئیسپانیەکانەوە، بریکارەکانی ڤینیسیۆس داوای بەرزکردنەوەی مووچەی هەفتانەکەی دەکەن بۆ 380 هەزار پاوەند. ئەوەش واتا زیاتر لە 100 هەزار پاوەند لەوەی ئێستا وەریدەگرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ریال ئامادەیە بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی هەفتانەی هێرشبەرەکەی، بەڵام هاوکات داواشیان لێکردووە تۆزێ داخوازیەکەی کەمتر بکاتەوە لەوەی داوای دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button