
یاریگا –
کارگێڕی ریال مەدرید بە جیددی بیر لە فرۆشتنی ئەستێرەیەکی بەڕازیلی یانەکەیان دەکەن و کڕیاری گەورەش ئامادەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس کە سەرچاوەکانی دیکەش بایەخیان پێداوە، شاهانەکان مکوڕن لە بیرکردنەوە بۆ فرۆشتنی ڤینیسیۆس جونیۆر.
سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە ریال دەیانەوێ هاوینی داهاتوو ڤینیسیۆس بفرۆشن و لایەنی کڕیاریش یانەیەکی خولی سعوودیە.
هەر لە وردەکاریی هەواڵەکەدا بڕی پارەکەش ئاشکرا کردووە کە بەو نرخە کەمتر دەستبەرداری هێرشبەرە سوپەرەکەیان نابن. بۆ ئەو مەبەستەش داوای 250 ملیۆن یۆرۆ لە سعوودیەکان دەکەن.
🚨 Real Madrid are seriously considering selling Brazil winger Vinicius Junior next summer to a club in Saudi Arabia.
The expected fee? No less than €250M for the Brazilian star.
(Source: Sky Sports) pic.twitter.com/GqDybHsawD
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 14, 2025