Loading...
جیهانعێراقکوردستانگرنگترینمۆندیالی 2026

گه‌یشتن به‌ مۆندیال؛ پاداشتێکی خەیاڵی ده‌درێته‌ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق

زەوی، ئۆتۆمبێل، 25 هەزار دۆلار پاداشتی گەیشتن بە مۆندیاله‌

Yariga App

یاریگا –

چاوی ملیۆنان عێراقی لەسەر یارییە چارەنووسسازەکەی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و سعودییە، کە بردنەوە تێیدا یەکسانە به‌ گەیشتن بە خەونی مۆندیالی 2026.

حکومەت و یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بەڵێنی پاداشتێکی مێژوویی و بێوێنەیان بە یاریزانان و دەستەی کارگێڕی داوە، ئەم پاداشتانە کە بە گەورەترین هاندەری دارایی و مەعنەوی دادەنرێن، کۆی گشتیی بەهاکەیان بۆ هەر یاریزانێک سەدان ملیۆن دیناری عێراقی تێدەپەڕێنێت.

پاداشتەکان لەلایەن دوو لایەنی سەرەکییەوە دابین دەکرێن، یەکەمیان حکومەتی عێراقە، كه‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی، كه‌ به‌ڵینی پاداشتی گه‌وره‌ی به‌ ستاف هه‌ڵبژارده‌ی عێراق داوه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌نه‌ مۆندیال.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەكانی وەک شەفەق نیوز و ئێس ئێن ئێس، حکومەت بەڵێنی داوە پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوون لە ناوچەیەکی باشی بەغدای پایتەخت، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل نوێ، ببەخشێتە هەر یاریزانێک و ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی و هونەری و ستافی هه‌ڵبژارده‌كه‌.

لایەنی دووەم بریتییە لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بە سەرۆکایەتیی عەدنان درجال، کە وەک لایەنی ڕاستەوخۆی و بەرپرس لە هەڵبژاردەکە، پاداشتێکی دارایی تەرخان کردووە، ماڵپه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، یەکێتییەکە بڕی 25 هەزار دۆلاری ئەمریکی واته‌ دوو ده‌فته‌ر و نیو وەک پاداشت بۆ هەر یاریزانێک دیاریکردووە ئه‌گه‌ر بگه‌نه‌ مۆندیال.

بەم شێوەیە، کۆی ئەو پاداشتانەی کە چاوەڕێی ده‌كرێت هه‌ر یاریزانێک به‌ده‌ستی بهێنیت بریتییە لە پارچەیەک زەوی، ئۆتۆمبێلێکی نوێ،له‌گه‌ڵ بڕی بیست و پێنج هەزار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی و بارزگانی به‌ناوبانگی دیكه‌ی عێڕاق به‌لێنیان به‌ ستافی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق داوه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌نه‌ مۆندیال پاداشتیان ده‌كه‌ن.

عێڕاق ته‌نها به‌ بردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر سعودیه‌ ده‌گاته‌ مۆندیال كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:30 له‌ یاریگای جه‌وهه‌ره‌ له‌ سعودیه‌ رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button