Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دی یۆنگ هۆكاری شكستەكەیان بەرامبەر سێڤییا ئاشكرادەكات

Yariga App

یاریگا –

فرێنكی دی یۆنگ، ناوەڕاستكاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرایكرد ماندویێتی هۆكاری شكستەكەی بەرامبەر سێڤییا بووە.

شەوی رابردوو سێڤییا لە یاریگای رامۆن سانچێز بیزخوانی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی لالیگای ئیسپانیا.

بەو شكستە بارسێلۆنا گەڕایەوە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا و ریال مەدرید لە پێشەنگی خولەكە دێت.

لە دوای یارییەكە دی یۆنگ گوتی:

كاتێک دەدۆڕێیت هەمیشە هەست بە نائومێدی دەكەیت، ئەمەش ئەوەیە كە هەستی پێدەكەین.

لە گێمی یەكەم بە باشی یارییمان نەكرد، لە گێمی دووەم ئاستێكی باشترمان پێشكەشكرد، پێش گۆڵی سێیەمی ئەوان زۆر هەلی گۆڵمان لەدەستدا، بەڵام بەداخەوە لە كۆتاییدا دۆڕاین.

بە بڕوای من بەشێكی زۆری بەهۆی چڕی یارییەكانەوەیە لە ماوەیەكی كەمدا لە 21 رۆژدا 7یارییمان كردووە، لە یارییەكەدا تووشی ماندوێتی بووین، بە هۆكاری دۆڕاندنەكەی دەزانم.

بارسێلۆنا لە دوای كۆتاییهاتنی یاریی هەڵبژاردەكان بەرامبەر جیڕۆنا یاریی دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button