
یاریگا –
بایرن میونش پلانەکانی خۆی ئامادەکردووە بۆ شوێنگرەوەی مانوێل نۆیەر کە پێشبینی دەکرێت ئەم وەرزە کۆتا وێستگەی بێت لەگەڵ باڤارییەکان.
نۆیەر ماوەی 20 ساڵە وەک پیشەگەر لەسەر لاکێشەی سەوز بەردەوامە کاتێک سەرەتا لەگەڵ یانەی شاڵکێ دەستیپێکرد. لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە بایرنەوە کرد و چەندین نازناوی نێوخۆیی و کیشوەریی لەگەڵ بردنەوە تا ئاستێک کە بووەتە رەمزێکی دیاری یانەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی TEAMtalk، بایرن میونشن مایک ماینانی گۆڵپارێزی ئێستای ئەیسی میلانیان وەک شوێنگرەوەی نموونەیی نۆیەر دەستنیشانکردووە.
ماینانی فەڕەنسی کە ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، بۆ چوار وەرزە لەگەڵ رۆسۆنێری یاریی دەکات و هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت. بەوەش بایرن دەیەوێ وەک یاریزانی ئازاد بیگوازێتەوە بۆ ئالیانز ئارێنا.
🚨 Bayern Munich have identified AC Milan goalkeeper Mike Maignan as their replacement for 39-year-old Manuel Neuer.
The Frenchman has a contract until June 2026, so will be available as a free agent.
(Source: @TEAMtalk) pic.twitter.com/o5lDBIzSZU
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 5, 2025