Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید پێكانی ئەستێرەیەكی راگەیاند

مانگێک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێكانی دانی كارڤاخال كاپتنی یەكەمی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس پێكانی رانی كارڤاخالی راگەیاند.

لە بەیاننامەكەی ریال مەدرید هاتووە:

دوای ئەو پشكنینانەی ئەمڕۆ لەلایەن پزیشكەكانی یانەكەمانەوە بۆ دانی كارڤاخال كرا، دەركەوت لە ماسوولكەی قاچی راستی پێكانی هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كۆپێ، دانی كارڤاخال بەهۆی پێكانەكەیەوە ماوەی مانگێک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممە ریال مەدرید لە گەڕی دووەمی یارییەكانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی كایرات ئالماتی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button