ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕافینها بە یەکجارەکیی بارسا جێدەهێڵێت

یاریگا- ڕافینها ئەلکانتارا نزیکە لە جێهێشتنی یانەی بارسێلۆنا بە شێوەی یەکجارەکیی، دوای ئەوەی تەواوی ئەم وەرزە بە خواستن نێردرابووە دەرەوەی یانەکە.

ڕافینها ئەم وەرزە لە ڕیزەکانی سێڵتاڤیگۆ درێژەی بە یارکردن دا کە بە خواستن درێسی ئەم یانەیەی پۆشی بوو. ئەوەش دوای ئەوەی دووچاری پێکانێکی چەند مانگیی قورس هات و نەیتوانی شوێنی خۆی لە یانە کەتەلۆنییەکەدا مسۆگەر بکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی Goalی وەرزشی، لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ئەم یاریزانە، کە پێشتریش وەک خواستن درا بوو بە یانەی ئینتەر میلان، بە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆ و بە یەکجارەکیی دەبێتە یاریزانی سێڵراڤیگۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button