
یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی خۆی بۆ گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووی یانەکە ئامادە دەکات و ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان ئامانجەکەیەتی.
بەگوێرەی زانیاریی تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانی، مان سیتی خۆی بۆ گواستنەوەی جواو نێڤێس ئامادەدەکات و بۆ ئەو گرێبەستەش بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی بۆ دابین کردووە.
لە باری سەرگرتنی گواستنەوەکە، ئەو نرخە ڕاستەوخۆ ئەستێره پۆرتوگالیەکە دەکاتە گرانترین گرێبەست لە مێژووی سیتی و پێش جاک گریلیش دەداتەوە کە بە بڕی 116 ملیۆن یۆرۆ لە ئاستۆن ڤیلای گواستەوە.
فیچاخێس نووسیویەتی کە یانە ئینگلیزیەکە چاوی لەوەیە نێڤێسی تەمەن 20 ساڵییەکە بکاتە شوێنگرەوەیەکی ماوەدرێژی رۆدری.
🚨 Manchester City are preparing a bid of €120M for Paris Saint-Germain midfielder João Neves.
They are on the look-out for Rodri’s long-term replacement.
(Source: @fichajesnet) pic.twitter.com/IqeqwltUoB
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) September 24, 2025