چامپیۆنزلیگ

میلنەر قسەکانی کلۆپ پێش ڕیمۆنتادا مێژووییەکە دەگێڕێتەوە

یاریگا- جەیمس میلنەر، یاریزانی یانەی لیڤەرپووڵ باس لە کاریگەریی قسەکانی یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر دەکات کە پێش یاری گەڕانەوەیان بەرامبەر بارسێلۆنا، وەک هاندان بۆی وتبوون.

میلنەر کە بۆ پێگەی فەرمیی لیڤەرپووڵ لێدوانی داوە، تەنانەت ئاستی یانەکەی لە یاری چوونیش بە خراپ نازانێت و دەڵێت سەرەڕای ئەوەی لە ناو کامپ نو بووە و بە سێ گۆڵیش شکستیان خواردبوو، هێشتا ڕێدز ئاستی باشی پێشکەش کردووە و هەلی گۆڵکردنیشیان بۆ ڕەخساوە.

یاریزانە ئینگلیزییە بە ئەزموونەکە باس لەوە دەکات کە یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر چۆن بە قسەکانی هیوای لە دڵی یاریزانەکاندا ڕووندووە ئەگەرچی بە سێ گۆڵی خاوێن شکستیان خواردبوو لە یاری چوون، دەڵێت: “شەوی پێش یاری گەڕانەوە، کلۆپ هاتە نێو یاریگا و پێی وتین شتەکە مەحاڵە، بەڵام ئەگەر تاکە کەسێک بتوانێت بەسەر ئەو مەحاڵەدا سەربکەوێت، ئەوە ئێمەین.”

وەرزی ڕابردوو کوڕانی کڵۆپ لەو یاریەدا توانیان ئەنجامەکە بەسەر بارسێلۆنادا هەڵبگەڕێننەوە و بە چوار گۆڵی مێژوویی، ڕیمۆنتادایەکی لەبیرنەکراو تۆمار بکەن و ڕێگە بۆ بردنەوەی نازناوێکیتری چامپیۆنزلیگ بۆ خەزێنەکەیان بگرنە بەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button