ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە سائول نیگوێز بۆ مانچستەر، ئەتڵەتیکۆ مەدرید پارەیەکی خەیاڵی دەوێت

یاریگا- یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیی داوای نرخێکی خەیاڵی دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە سائول نیگوێزی یاریزانی بۆ مانچستەر یونایتد.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا دەیەوێت مانچستەر نرخی هەڵوەشاندنەوەکەی سائول بدەن، کە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆیە. لە بەرامبەریشدا خاوەنەکانی مان یو تەنها 80 ملیۆرۆ دەدەن.

سائول ئامانجێکی دیاری سۆڵشیارەی ڕاهێنەری مانچستەرە و پرسی ڕۆشتنی پۆل پۆگبا لە یانەکە، ڕەنگە گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە بۆ ئۆڵدترافۆرد خێراتر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button