ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

فەرمی: باشترین راهێنەری مانگ لە لالیگا دەستنیشان کرا

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا باشترین راهێنەری یەکەم مانگی وەرزی نوێی لالیگای دەستنیشانکرد.

پێگەی فەرمی خولەکە ئاشکرایکرد چابی ئەلۆنزۆ خەڵاتی باشترین راهێنەری پێدەدرێت بۆ مانگی هەشتی ئەمساڵ. ئەمەش دوابەدوای ئەوەی ئەلۆنزۆ هەر سێ یارییەکەی سەرەتای وەرزی لالیگای بردەوە و یانەکەی دوای سێ هەفتە یەکەمی خولەکەیە.

ئەلۆنزۆ هاوینی ئەمساڵ جێگەی کارلۆ ئەنشلۆتی گرتەوە وەکو راهێنەریی قەڵای سپی

سێ سەرکەوتنەکەی مەدرید بەرامبەر یانەکانی مایۆرکا، ئۆڤیێدۆ و ئۆساسۆنا بووە، لەو سێ یارییەدا شەش گۆڵیان تۆمارکردووە و تەنها دوو گۆڵیان لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button